![](https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEjmC3mw81mSxccPl_1P18dxWM1a8Jfh89XbHr7_2xhPbDbSqct3Ka3CRJmktgcaX12Ne6vJuLNUOX36HkIMu-rUszigM8oUIolVVAP5dKJ_t5s1vS06Fxi4UL5Aq2hzfiekAsqWL2gRCTUt/s320/150209123057.jpg)
واشنتن
هێرش عه‌بدوڵره‌حمان یاریده‌ده‌رى تایبه‌تى نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له واشنتن قوباد تاڵه‌بانى ده‌ستى له كاركێشایه‌وه.
له نامه‌یه‌كدا هێرش عه‌بدوڵره‌حمان وێڕاى راگه‌یاندنى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى، ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه "یه‌كیك له خه‌ونه‌كانی من ئه‌وه بوو بتوانم خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌و وڵاته‌كه‌ی خۆم بكه‌م ، به‌ڵام به داخه‌وه شێوازی كاركردنی نوێنه‌رایه‌تی وای لێمكرد كه چیتر نه‌توانم له‌وێوه به‌رده‌وام بم و درێژه به كاری خۆم ده‌ده‌م به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ . رابردوو و كاركردنی من له‌م شوینه له رووی سیاسیی و ئابوورییه‌وه ته‌نیا له‌سۆنگه‌ی خزمه‌تكردن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد‌و كوردستانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو".
هێرش له‌ساڵی 2004 تا 2006 یاریده‌ری تایبه‌تی نوێنه‌ری یه‌كێتی وحكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان -ئیداره‌ی سلێمانی بووه له ئه‌مریكا و له 2006 تا ئه‌مرۆ له هه‌ردوو پۆسته‌كه‌دا كاریكردووه .سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به (رووداونێت)ى راگه‌یاند كه هۆى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى هێرش عه‌بدولره‌حمان په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌یه كه هێرش به باڵى ریفۆرم حیسابكراوه‌وله‌لایه‌ن قوباده‌وه دژایه‌تى كراوه.