أغسطس 20، 2009
گەندەڵیەكانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
ئیهاب هەورامی
دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم یەكێكە لەو شوێنانەی كە جلال تاڵەبانی ساڵی 1998 دروستی كردووە، بە مەبەستی جوان كردنی رووی رەشی حیزبەكەی، و لەبەرئەوەى شاعیری گەندەڵی كورد شێركۆ بێكەس باشترین كلكی یەكیەتی بووە چ لە رابردوو و چ لە ئێستا، هێنایان و كردیان بە سەرۆك و بەرپرسی دەزگاكە، ئەویش بێ یەك و دوو چەند كەسێكی هاوشێوەى خۆی خڕ كردەوە و و كەوتنە جێ بە جێ كردنی پلانەكەی تاڵەبانی،لەم دێرانەدا هەوڵ دەدەم كە چەند گەندەڵێكی ئەو دەزگایە بخەمە ڕوو. كە لە چەند سەرچاوەێكی باڵای ناو سەردەم دەستم كەوتووە
بە پێ ی دۆسیەكانی وەزارەتی دارایی و خودی دەزگای سەردەم، مانگانە جلال تاڵەبانی دە هەزار دۆلار بە تەنها بۆ شێركۆ بیكەس سەرف دەكات، سەرەرای ئەوى كە بڕی دە دەفتەر دولار لەلایەن بەرهەم ئەحمەد ساڵح مانگانە دابین دەكرێت بۆ موچەی نوسەر و كارمەندانی دەزگاكە.
موچەكان مانگانەیە و بەم شێوەیە دابەش كراوە:
- شیركۆ بیكەس سەرۆكی دەزگا 5000000 پێنج ملیۆن دینار.جگە لە دە هەزار دۆلارەكەی تاڵەبانی، و 5000000 پێنج ملیۆن خانەنشینی وەزیر.
- رۆوف بێگەرد جێگری سەرۆكی دەزگا، و سەرنوسەری گۆڤاری سەردم(تایبەتە بە وەرگێران) 4000000 چوار ملیۆن دینار، تەنها رۆژی دەرچونی گۆڤارەكە و رۆژی وەرگرتنی موچەكەی لە سەردەم ئامادە دەبێت.
- هەڵكەوت عبدالله سەرنوسەری گۆڤاری منداڵی سەردەم 4000000 چوار ملیۆن دینار، لە پرۆژەى (هیوا)ش كە سەرپەرشتی دەكات 6000000 ملیۆن دینار موچە وەردەگرێت. ئەویش تەنها رۆژی وەرگرتنی موچەكەی و رۆژی دەرچونی گۆڤارەكە لە سەردەم ئامادە دەبێت.
- ئازاد برزنجی لێپرسراوی زنجیرەی كتێبی سەردەم 4000000 چوار ملیۆن دینار، مانگی سێ رۆژ دەوام دەكات.
- دڵشاد عبداللە سەرنوسەری گۆڤاری ئایندە 4000000 چوار ملیۆن دینار، لە هەولێر دادەنیشێت و تەنها رۆژی 25 مانگ دیت بۆ سلیمانی ئەویش بۆ وەرگرتنی موچەكەی.
- سامی ابراهیم داوود بورێوەبەری گەلەری سەردەم 3500000 سێ ملیۆن و نیو دینار لە سەردەم، 2000000 دوو ملیونیش لە مەكتەبی ناوەندی راگەیاندنی یەكیەتی وەردەگرێت. بە بێ ئەوەى لە هونەر بزانێت یان دەوام بكات ، بە گەوادەكەی ئازاد جوندیانی و شیركۆ بێكەس ناسراوە (لە بەشی دووەم زیاتر لە سەری دەدوین). لە جیاتی ئەوەى خزمەتی هونەری كوردی لە گەلەریەكە بكات، كردویەتی بە مخزنی(ویسكی، عارق، شامپانیاكانی) شیركۆ بیكەس، ئەگەر بۆ یەكجار سەردانی ئەو گەلەریە بكەیت بۆنی ناخۆشی ئەو مشروبانە هەراسانت دەكات.
- شوان احمد،بەریوەبەری نووسینی گۆڤاری سەردەم(تایبەت بە وەرگێران) 3000000 سێ ملیون دینار، لە مانگێك 10 رۆژ دەوام دەكات.
- رێبین هەردی،ئەندامی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری سەردەم(تایبەت بە وەرگیران) 3000000 سێ ملیون دینار، تەنها رۆژی 25 مانگ دەوام دەكات ئەویش بۆ وەرگرتنی موچەكەی.
- نوزاد ئەحمەد ئەسوەد بەرێوەبەری گۆڤاری سەردەمی عەرەبی، 2500000 دوو ملیۆن و نیو
دینار وەردەگرێت، مامۆستای زانكۆی سلێمانیە و چەندین جار پرسیاری امتحانی كەشف كردووە بۆ خوێندكارە كچەكان، و لە ناو مامۆستاكانی زانكۆ بە جاسوسەكەی مەلا بەختیار ناسراوە، چونكە قسەكانیان تۆمار دەكات و دەیانبات بۆ مەلا بەختیار، بە بۆنەی ئەو كارە سەقەتەى نوزاد تا ئیستا دوو مامۆستای بەشی كۆمەڵناسی دەركراون، خاوەنی بروانامەیكی تەزویری ماستەرە، ارسلان باییز بۆی دەرهیناوە لە سەر فەرمانی مەلا بەختیار.
سەرەرای ئەو ناوبراوانە چەند كەسیكی تر هەن موچەیان بۆ براوەتەوە و سەر بە دەزگای سەردەم نین، و هیچ كارێكی بۆ ئەنجام نادەن، ئەوانیش:
- شێرزاد حسن 3000000 سێ ملیون دینار.
- اكرم میهرداد 3000000 سێ ملیون دینار.
- بەختیار علی 3000000 سێ ملیون دینار.
جێ ى ئاماژەیە هەریەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی دەزگا سەردەم كە بریتین لە (شێركۆ بێكەس، ئازاد بەرزنجی، دڵشاد عبدالله، رۆوف بێگەرد) سالانە هەر یەكیكیان بڕی 3000 سێ هەزار دۆلار وەردەگرن بۆ گەشت و حەوانەوە، بە بئ ئەوەى هیچ گەشتێك بكەن.
گەندڵی ئەو نوسەرانە وای كردووە كە ئەو دەزگایە بەرهەمیكی زۆر كەمی هەبیت كە بریتین لە چەند گۆڤارێك و دوو سێ كتیبی گیرفان لە ماوەی ساڵێكدا.
لە بەشی دووەم باسی ئەوە دەكەین كە چۆن هەر یەك لە (شیركۆ بیكەس، سامی ابراهیم داوود، نوزاد ئەحمەد ئەسوەد، رۆوف بیگەرد) ژوورەكانی كاركردنیان بۆ ههندێک مهبهستی تر بهکار دههێنن سەرەرای ئاشكرا كردنی چەند گەندەلیًكی تر.