مارس 27، 2009
نه‌وشیروان: نازانم پارتى ویه‌كێتى چى له‌و 35 ملیۆن دۆلاره ده‌كه‌ن كه مانگانه ده‌یبه‌ن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا به‌رپرسى كۆمپانیاى وشه وجێگرى ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست ده‌ڵێ یه‌كێتى وپارتى خه‌ریكى كارى بازرگانین وهه‌ر وه‌به‌رهێنه‌ر وسه‌رمایه‌گوزارێك له كوردستان ده‌بێ هاوبه‌ش بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو حیزبه ده‌نا نایه‌ڵن كارى بازرگانى بكات " ئه‌گه‌ر بته‌وێ كۆنتراكتێك له‌گه‌ڵ حكومه‌ت یان وه‌زاره‌تێك بكه‌ى ده‌بێ به‌شێك بده‌ى به حیزبه‌كان".
نه‌وشیروان ده‌ڵێ كه‌س نازانێت پارتى ویه‌كێتى چۆن ئه‌و 35 ملیۆن دۆلاره خه‌رج ده‌كه‌ن كه هه‌ر یه‌ك له‌و دووحیزبه له‌و بودجه‌یه ده‌یبه‌ن كه‌له‌به‌غداوه ده‌درێته حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان. عه‌لى بابان وه‌زیرى نه‌خشه‌كێشانى عێراق ده‌ڵێ به‌غدا چاودێرى خه‌رجكردنى به‌شى هه‌رێمى كوردستان ناكات له بودجه‌ى عێراق كه 17%.
له‌باره‌ى قسه‌كانى نه‌وشیروانه‌وه، عه‌لى بابان ده‌ڵێ " ئه‌گه‌ر قسه‌كانى نه‌وشیروان راستبن ئه‌وه پێشێلكردنى رێوشوێنه‌كانى خه‌رجكردنى داهاتى گشتییه، به‌ڵام ئه‌و پێشلكارییانه له هه‌موو پارێزگاكانى عێراقدا هه‌یه".
مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ده‌ڵێ " گه‌نده‌ڵى له عێراق كێشه‌یه‌كى كۆنه ، له كوردستان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پارچه‌كانى تر‌ى عێراق زۆر كه‌متره". فه‌لاح مسته‌فا به‌كر به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێ " ئێمه نكۆڵى له‌وه ناكه‌ین كه زۆر شت رووده‌ده‌ن كه‌نابێ رووبده‌ن به‌ڵام ئێمه سوورین له سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى هه‌ڵه‌كان".
نه‌وشیروان ئاماژه به‌وه‌ده‌كا ت كه كۆمپانیاى نۆكان كۆمپانیاى یه‌كێتیه و ده‌ڵێ " هه‌موو حیزبێك مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه سه‌رمایه‌گوزارى بكات وخۆى بژیێنێت به‌ڵام كۆمپانیاى نۆكان سوود له یه‌كێتى وه‌رده‌گرێت بۆ بازرگانى كردن" به‌ڵام ئازاد جندیانى قسه‌كانى نه‌وشیروان ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێ كۆمپانیاى نۆكان هى یه‌كێتى نییه " به‌ڵام نزیكه له یه‌كێتى".
به‌رپرسێكى باڵاى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق كه نه‌یویستووه ناوى خۆى بۆ واشنتن پۆست ئاشكرا بكات ده‌ڵێ ئه‌نجامدانى چالاكى بازرگانى له‌لایه‌ن پارته‌كانه‌وه كارێكى پێویسته بۆ سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق " ئه‌مه مه‌رج نییه دزى بێت به‌ڵكو سه‌رمایه‌گوزارى ووه‌به‌رهێنانه به‌ڵام هه‌ندێ جار گه‌نده‌ڵى روو ده‌دات وپێویسته شه‌فافییه‌ت و روونى له داهات وخه‌رجكردندا هه‌بێت".