مارس 31، 2009

بارزانی‌ ڕاڕا بوو له‌روخانی‌ سه‌دام


له‌دوا به‌شی‌ یاداشته‌كانیدا ده‌رباره‌ی‌ روخانی‌ رژێمی‌ سه‌دام، سه‌رۆكی‌ كۆنگره‌ی‌ نیشتمانی‌ عێراقی‌‌و كه‌سایه‌تی‌ دیاری‌ به‌رهه‌ڵستكاری‌ سه‌دام، ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی‌ هێما بۆئه‌وه‌ ده‌كات، تاڵه‌بانی‌ "رۆڵێكی‌ زۆر گرنگی‌ دیوه‌ له‌روخاندنی‌ سه‌دام. له‌كوردستان زه‌مینه‌یه‌كی‌ دابینكردوه‌ بۆ كاركردن دژی‌ رژێم". له‌وه‌ڵامی‌ پرسیارێكی‌ ئه‌لحه‌یاتیشدا كه‌ یاداشته‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئاخۆ سه‌رۆك بارزانی‌ رارا بوه‌ له‌روخانی‌ سه‌دام یان نا؟ ده‌ڵێت "ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌". كه‌ ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ پشتیوانیكردنی‌ ئه‌و بۆچونه‌. ناوبراو چوه‌ ژێرباری‌ ئه‌وه‌شی‌ كه‌ به‌ر له‌هێرشكردنه‌ سه‌ر عێراق، له‌گه‌ڵ ئیسرائیلییه‌كاندا كۆبۆته‌وه‌‌و ده‌ڵێت "له‌گه‌ڵ هه‌ندێك سیاسه‌تمه‌دار‌و مامۆستای‌ ئیسرائیلیدا كۆبوینه‌وه‌". له‌باره‌ی‌ ئه‌وه‌شی‌ بڕیاری‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ سوپای‌ عێراق، له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ ئیسرائیل‌و بۆ پاراستنی‌ ئاسایشی‌ ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ درابێت، چه‌له‌بی‌ كه‌ ئه‌وكات چاوساغی‌ ئه‌مه‌ریكابو له‌عێراق، ده‌ڵێت " منیش تائێستا نازانم چۆن‌و له‌به‌رچی‌ بڕیاری‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ سوپا ده‌ركرا".
ئاوێنه